Kurdistan Press - لە ئیسرائیلەوە بۆ ئێران لە ئیسرائیلەوە بۆ ئێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ئیسرائیلەوە بۆ ئێران

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل هەڕەشەی توندی لە ئێران كرد و رایگەیاند، ئەگەر بوێری ئەوەیان هەبێت هێرش بكەن، ئەوا لەناو جەرگەی تەهران وەڵامیان بۆی دەبێت.

یسڕائیل كاتس وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوی كردەوە: ئەگەر ئێران زاتی هەر هێرشێكی بۆ سەر ئێمە هەبێت، ئەوا ئێمە لەناو تەهران وەڵاممان بۆیان دەبێت.

ئەم هەڕەشەی وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل دوای لێدوانێكی عەلی خامەنەیی رابەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران هات كە رایگەیاندبوو وەڵامی توندیان بۆ بۆردومانەكەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە سووریا دەبێت.

ئێوارەی رۆژی دووشەمی هەفتەی رابردوو باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆردومان كرا.

لە بۆردومانەكەدا 7 فەرماندە و بەرپرسی باڵای فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران كوژران كە لە كاتی بۆردومانەكەدا لەنێو باڵەخانەدا بوون.

لەبارەی ژمارەی كوژراوەكان، سوپای پاسدارانی ئێران بەفەرمی رایگەیاندبوو كە دوو عەمیدی سەربازی و 5 ئەفسەری باڵای سوپای پاسداران لە بۆردومانەكەدا كوژراون.

یەكێك لە كوژراوەكان محەمەد رەزا زاهیدی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە سووریا و لبنان بوو لەگەڵ راوێژكار و بەڕێوەبەری نووسینگەكەی بەناوی محەمەد حاجی رەحیمی.

لای خۆشییەوە روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاندبوو كە لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا بەشێوەیەكی گشتی 16 كەس كوژران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه