Kurdistan Press - ئێران ناوەستێت ئێران ناوەستێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران ناوەستێت

دەمێک لەمەوبەر، ئاژانسی دەنگوباسی میهری ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند کە ئەمشەو هێزە ئەمنیەکانی ئێران، لەنێو خاکی پاکستاندا، فەرماندەیەکی (جەیش ئەلعەدل)یان کوشتووە.

جیی باسە گرووپی چەکداری (جەیش ئەلعەدل) گرووپێکی چەکداری ئیسلامیی سوننیە و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانە و ئەندامانی بە زۆری لەسەر سنوورەکانی پاکستانن.

زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر سوپای پاسداران مووشەکێکی بالیستیی گرتە ناوچەیەکی پاکستان بە ئامانجی لێدان لەو گرووپە.

ئەوە بوو پاکستان زۆر بە توندی زیاتر لە جارێک بۆردومانی پێگەی جیاوازی لە ئێران کرد و چەند فەرماندەیەک و چەند ئەندامێکی سوپای پاسدارانیشی کوشت.

ئەوە بوو ئێران نەیوێرا وەڵام بداتەوە و دواتر نزیکە داوای لێبوردنێکی لە پاکستان کرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه