Kurdistan Press - خەڵک ئامادەنینە بێ بەرامبەریش سەردانی ئەم وڵاتە بکات خەڵک ئامادەنینە بێ بەرامبەریش سەردانی ئەم وڵاتە بکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خەڵک ئامادەنینە بێ بەرامبەریش سەردانی ئەم وڵاتە بکات

ئیبراهیم پوورفەرەج، سەرۆکی کۆمەڵەی تۆڕە گەشتیارەکانی ئێران بە میدیای ناوخۆی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، بێجگە لە گەشتیارانی مەشهەد، کە لە وڵاتانی وەکو عێراقەوە دێن، چیدی هیچ گەشتیارێک سەردانی ئێران ناکات.

بە گوتەی ئیبراهیم پوورفەرەج، دەمێکە هیچ گەشتیارێکی بیانی سەردانی ئێران ناکات، تەنانەت ئەگەر سەردانەکەی بێ بەرامبەریش بێت، "ئەمەش بووەتە هۆی داتەپینی کەرتی گەشتیاری و بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری لەو کەرتەدا."

سەرۆکی کۆمەڵەی تۆڕە گەشتیارەکانی ئێران دەڵێت، "کێشەی سەرەکیی کەرتی گەشتیاریی ئێمە ئەوەیە، دەمێکە ئەوروپییەکان سەردانی ئێران ناکەن و گەشتیارانمان تەنیا ئەو کەسانەن کە سەردانی مەزارگە ئایینیەکان دەکەن."

ئاماژەشی بەوە کرد، جاران لە دوو وەرزی بەهار و پاییزدا ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری بیانی سەردانی ئێرانیان دەکرد، "بەڵام بەداخەوە ئەم ساڵ لە هەردوو وەرزیش گەشتیارمان نەبوو و هیچ بەرپرسێکیش نییە کە لەو بارودۆخە و کێشەکە بکۆڵێتەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە عەلی ئەسغەر شالبافیان، جێگری وەزیری میراتی کولتووری و گەشتیاریی ئێران لە 30-09-2023 رایگەیاندبوو، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 3 ملیۆن و 352 هەزار گەشتیاری بیانی سەردانی ئێرانیان کردووە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 38% زیادی کردووە.

سەرۆکی کۆمەڵەی تۆڕە گەشتیارەکانی ئێران هەروەها رایگەیاندووە، "بەمزووانە دۆخی کەرتی گەشتیاریی ئێران باش نابێت و گەشەکردن روونادات. من خاوەنی گەورەترین کۆمپانیام، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆری ستافەکەم کەمکردووەتەوە و ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت، دەبێت کارمەندی زیاتر کەم بکەمەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه