سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند،هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یی، یان نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، دەشڵێت، پێویسته به‌په‌له یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگه‌یه‌ندرێنه كه‌رتی غه‌ززه
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر وتی، "داوا ده‌كه‌م ده‌ستبه‌جێ ئاگربه‌ست له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆیی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دو هه‌فته له‌نێوان غه‌ززه و ئیسرائیل رابگه‌یه‌ندرێت.
وتیشی، "پێویسته به‌په‌له یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بگه‌یه‌ندرێنه كه‌رتی غه‌ززه، ده‌روازه‌ی ڕه‌فح و فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ریش نوێنه‌رایه‌تی ژیان ده‌كه‌ن بۆ دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه، میسریش بۆمان ده‌سه‌لمێنێت كه پایه‌ی ئاشتییه له ناوچه‌كه‌دا و تاكه وڵاته كه توانای وه‌ستاندنی شه‌ڕی هه‌یه، ئاگربه‌ستیش به‌شێكی سه‌ره‌كی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یی، یان نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، ئەمەش لەکاتێکدایە، ئه‌مڕۆ 13 رۆژ به‌سه‌ر شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل تێده‌په‌ڕێت، نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س له كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای ئیسرائیله‌وه كوژراون و زیاتر له 12 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربون.
وەڵام بدەوه