رۆژی سێشەممە، 17-10-2023، تەندروستیی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەی ئەهلی عەرەب لە ناوەندی غەززە، 200 کەس بۆ 300 کەس کوژران و لانیکەم 500 کەسی دیکەش بریندار بوون.
تەندروستی غەززە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کەسانەی کوژراون، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتبوو و بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراو بێت، چووبوونە حەوشەی نەخۆشخانەکە و لەوێ دەمانەوە.
وەک تەندروستی غەززە بڵاویکردوەتەوە، سەتان کەسی دیکەش تاوەکو ئێستا لەژێر داروپەردووی نەخۆشخانە بۆردوومانکراوەکەدان.
نووسینگەی میدیای حکومەتەکەی حەماسیش لە کەرتی غەززە رەخنەی لە سوپای ئیسرائیل گرت لە بەرامبەر ئەنجامدانی هێرشەکانی و گوتی، ئەوەی ئەمڕۆ کراوە "تاوانی جەنگە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵە دەکات و دواتر بۆچوونی خۆی لەو بارەوە بڵاو دەکاتەوە.
وەڵام بدەوه