ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە بە جینۆساید دژی فەڵەستینییەکان وەسف کرد و رای گەیاند كە پێویستە كاردانەوەیان بەرانبەر ئیسرائیل هەبێت.
خامەنەیی لە وتارێكیدا لەبەردەم كۆمەڵێك لە قوتابییانی وڵاتەكەی، رای گەیاند: "دەبێت دەستبەجێ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بوەستێت، دەنا دەبێ وەڵامی بدەینەوە، دەبێت کاردانەوەمان هەبێت بەرانبەر بەو شتانەی کە لە غەززە ڕوودەدەن
جێی باسە لە رۆژی حەفتی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا، دوابەدوای هێرشەكەی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و چەكدارانی حەماس بەردەوامە، بەم هۆیەوە هەزاران هاووڵاتیی لە هەردوو لایەنی ئیسرائیل و غەززە كوژراون. خامەنەیی گوتیشی ئەگەر هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەکان بەردەوام بێت، هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگری لە موسڵمانان و هێزەکانی مقاوەمە بکات.
وەڵام بدەوه