كۆشكی سەرۆكایەتیی رووسیا(كرملین) هۆشداریی دروستبوونی شەڕێكی گەورە دەدات و رای دەگەیەنێت كە "ناوچهكه دهتهقێتهوه.
ئهمشهو كۆشكی كرملین،لە چوارچێوهی ڕاگەیەنراوێكدا، هەموو جیهان ئاگادار دهكاتهوه لەوەی كێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرەو مەترسییەكی گەورە دەڕوات و شەڕێكی گەورە دروست دەبێت و ناوچەكە دەتەقێتەوە.
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش خراوهته روو كه ئەمشەو فلادیمێر پۆتین، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەك لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەركۆماری ئێران و عەبدولفەتاح سیسی، سەركۆماری میسر و مەحموود عەباس، سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین و بەشار ئەسەد ، سەركۆماری سووریا، كردووە و هەمووان هاوڕابوونه لەسەر ئەوەی كێشەكە لە كۆنترۆڵ دەرچووە و مەترسی هەیە ببێتە جەنگێكی هەرێمایەتی وێرانكهر
وەڵام بدەوه