پشتیوانی بۆ فەلەستین ھات لە شوێنێکی تریش مووشەک بە ئاراستەی ئیسرائیل دەکەن قوربانیش لێکەوتەوە
حزبوڵای لوبنانیش بە چەند مووشەكێك، خۆی خستە ئەو شەڕەی كە چەند ڕۆژێكە حەماس لەگەڵ ئیسرائیل لە كەرتی غەزە هەڵیگیرساندووە و تاوەكوو ئێستا هەزاران كەسی لێ بۆتە قوربانی.
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەكان، بەیانیی ئەمڕۆ حزبوڵای لوبنانی دوو مووشەكی ئاراستەی پێگەیەكی سوپای ئیسرائیل لەسەر سنوورەكانی باشووری لوبنان كردووە و بەهۆیەوە چەند كەسێك لە سوپای ئیسرائیل بریندار بوون.
هاوكات سوپای ئیسرائیلیش رای گەیاند، چەند هاوەنێك لە لوبنانەوە ئاراستەی پێگەیەكی سوپای ئیسرائیل كراوە و ترسی ئەوەیان هەیە كە چەكدارانی حزبوڵاش دزە بكەنە نێو ئیسرائیل، بۆیە تۆپخانەكانیان تۆپبارانێكی خەستی ناوچەی (زهێرە) دەكەن لەنێو خاكی لوبنان.
جێگەی باسە دوێنێش چوار چەكداری لوبنانی دزەیان كردبووە نێو خاكی ئیسرائیل و دوای شەڕێكی توند، سێ لە چەكدارەكان كوژران و یەكێكیان توانی بگەڕێتەوە نێو وڵاتەكەی، هەرچەند حزبوڵای لوبنانی رەتی كردبۆوە كە ئەو كەسانە چەكداری ئەوان بن، بەڵام سوپای ئیسرائیل چەند مووشەكێكی ئاراستەی پێگەكانی حزبوڵا كرد.
وەڵام بدەوه