بەپێی زانیارییەكان هەزاران سەربازی ئەمریكی لە هێزی تایبەتی پەڕەشووت گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاتنی ئەم سەربازانە لەچوارچێوەی زیادكردنی بژاردەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دێت لە هێرشەكاندا بۆ سەر ئێران.
دوو بەرپرسی باڵای ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی (رۆیتەرز)یان راگەیاندووە، ئەو سەربازانە سەر بە فیرقەی 82ی پەڕەشووتن كە فیرقەیەكی هێزی تایبەتی سوپای ئەمریكان.
دوو بەرپرسە ئەمریكییەكە كە نەیانویستووە ناوەكانیان ئاشكرا بكرێت، ئاماژەیان بە شوێنی دیاریكراوی ئێستای ئەو سەربازانە نەكردووە، بەڵام جەختیان كردۆتەوە كە ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن.
ئاژانسەكە پێشتر رایگەیاندبوو كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریداوە هەزاران سەربازی دیكەی مارێنزی ئەمریكی بنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەو ژماریەش سەرەتای ئەم هەفتەیە 2500 سەرباز گەیشتبوونە ناوچەكە.
جەختیشیان كردۆتەوە كە تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران نەدراوە، بەڵام هاتنی ئەو هەموو هێزە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك ئامادەكارییەكە بۆ هەر بڕیار و ئەگەرێك لەمبارەیەوە


وەڵام بدەوه