Kurdistan Press - تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی گەورە راگەیاند. تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی گەورە راگەیاند. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی گەورە راگەیاند.

دەزگای هەواڵگری تورکیا کوشتنی بەرپرسێکی پەکەکەی لە سنووری شنگال راگەیاند.

میدیای فەرمی تورکیا لە دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەیان گواستەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا یڵماز بایرام ناسراو بە عەگید گەڤەریان لە سنووری شنگال كوژرا.

بە گوێرەی میدیای فەرمی تورکیا عەگید گەڤەر بەرپرس بووە لە دابینکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ چەکدارانی پەکەکە و لە عێراق و سووریا چالاکی هەستیاری ئەنجامداوە.

هەروەها میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردووەتەوە کە عەگید گەڤەر لە ساڵی 2010ـەوە پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە و لە چەندین چالاکی دژی هێزەکانی تورکیا بەشدار بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه