Kurdistan Press - بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم وڵاتە دوو ڕۆژ کردە پشوو بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم وڵاتە دوو ڕۆژ کردە پشوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم وڵاتە دوو ڕۆژ کردە پشوو

گوته‌بێژی حكومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایكردووه‌، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ی رووی له‌ وڵاتەکە كردووه‌، حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ دوو رۆژی داهاتوو بكرێته‌ پشووی فه‌رمی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا.

عه‌لی به‌هادیری جه‌هرمی، گوته‌بێژی حكومه‌تی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رما به‌تینه‌ی رووی له‌ ئێران كردووه‌ و بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوه‌ به‌ راگه‌یاندنی پشووی فه‌رمی له‌ رۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا.

لەلایەکی دیکەوە، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەکانی عێراق پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە پارێزگاکانی دیوانیە، میسان، زیقار، موسەنا، و بەسرە پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلە بەرز دەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی هەرێمی کوردستان، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 1/8/2023، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه