ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری سەرەکیی رووداوی کوژرانی" ئەو خێزانە سێ کەسییەی دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ تەرمەکانیان لە گەڕەکێکی هەولێر دۆزرایەوە.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمشەو (7-6-2023) ئاسایشی هەولێر رایگەیاند تۆمەتباری سەرەکیی تاوانەکە ناوی کەریم کانەبی حەسەن و دانیشتووی هەمان گەڕەک بووە، دوای رووداوەکە لە شوێنەکە هەڵاتووە، پاش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا دەستگیری بکەن.
ئەو سێ ئەندامەی خێزانەکە وەک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاشکرای کردووە، پێکهاتوون لە پیاوێک و هاوسەرەکەی و منداڵەکەیان. پیاوەکە ناوی عەبدوڵا حەمە شێخە بووە و تەمەنی 77 ساڵ بووە، ژنەکە ناوی فەهیمە مەولوود رەسوول بووە و تەمەنی 53 ساڵ بووە، هەروەها منداڵەکەیان ناوی سانا بووە و تەمەنی 11 ساڵان بووە.
ماڵی خێزانە کوژراوەکە دەکەوێتە نزیک مزگەوتێکی گەڕەکی مامزاوە لە هەولێر، مامۆستای مزگەوتەکە کە رۆژانە پیاوی ماڵەکەی بینیوە، راگەیاند پیاوەکە کوردە و ئافرەتەکە عەرەبە، منداڵەکەشیان لە دەوری 10 ساڵە".
وەڵام بدەوه