Kurdistan Press - ھۆشداری دەدرێت لەبارەی کەشوھەوای یەکەم ڕۆژی جەژن. ھۆشداری دەدرێت لەبارەی کەشوھەوای یەکەم ڕۆژی جەژن. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆشداری دەدرێت لەبارەی کەشوھەوای یەکەم ڕۆژی جەژن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19/4/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لەبارەی كەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتوو، پۆستێكی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) كردووە و ڕایگەیاندووە: "سبەی پێنجشەممە لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ڕۆژئاوای ھەرێمی كوردستان، ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ شەو، لە سەنتەری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاكە و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر هەندێك كات ئەگەری چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و تاوەبارانی ھەڕەمەکی دەبێت، پلەی گەرما لە سنووری پارێزگای ھەولێر و دهۆك بە ڕێژەی یەك تا دوو پلەی سەدی بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە، بەڵام ناوچەکانی دیکە بە جێگیری دەمێننەوە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ڕۆژی هەینی 21/4/2023، كە ئەگەری هەیە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بێت، كاریگەریی ناجێگیریی کەشوھەوا لەسەر ناوچەکانمان زیاتر دەبێت،  پلەی گەرما سێ تا چوار پلە نزم دەبێتەوە، ئەگەری تاوەباران و ھەورەتریشقەی کورتخایەن لە ھەندێك لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، ھەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین دەبێت، بە تایبەت لەنێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە و لە شەودا کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه