مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لە كاتی كردنەوەی رێگەی شێخان- لالش، چەند زانیارییەكی راگەیاند و گوتی، هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم ڕێككەوتنە ببێتە واقیع .
ئەمڕۆ شەموو 20ـی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە گوتارێكدا لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی جووتسایدی شێخان- لالش ڕای گەیاند، گفتوگۆكانمان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامن.
باسی لەوەش كرد، وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك ئاستەنگیمان دروست نەكردووە و هەموو پابەندییەكانمان جێبەجێ كردوون. وەك ئەوەی ئاگادار كراومەتەوە لە كۆتا گفتوگۆكاندا، ڕێككەوتنێك لە نێوان كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵیدا كراوە، ئەمە دەبێتە دەرفەتێكی زۆرباش بۆ نەهێشتنی ئاڵنگارییەكان.
باسی لەوەش كرد، هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم ڕێككەوتنە ببێتە واقیع و حكوومەتی فیدراڵیش پابەندییەكانی خۆی بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات، چیتر پرسی مووچە نەبێتە سەردێڕی هەواڵی ڕۆژنامەكان.
وەڵام بدەوه