لە دوو رووداوی شەڕە تەقە چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێریش لەم بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دەقی راگەیەندراوەکە
ئێوارەی دوێنی، لە شارۆچكەی رزگاری (تۆپزاوە) بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە، شەڕە تەقە له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروست بوو، به‌و هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی بریندار بوون.
هێزەكانمان، ده‌ستبه‌جێ گەیشتنە شوێنی رووداوه‌که و دوو لە تۆمەتباران دەستگیركران، ده‌ست بەسەر چەك و تەقەمەنی تۆمه‌تبارانیشدا گیرا
هەروه‌ها شەوی رابردوو، لە گوندی (كەوڕەبەن)ی سەر بە شاروچكەی رزگاری، لەسەر یاری تۆپی پێ، شەڕەتەقە لە نێوان دوو هاوڵاتی دروست بوو، که بووه هۆی پشێووی لە گوندەكە، هەر ئەمڕۆ هێزەكانمان توانیان هەردوو تۆمه‌تبار دەستگیر بكەن، لە ماڵەكانیشیاندا، دەست بەسەر چەندین پارچە چەك و تەقەمەنیدا گیرا.
هاووڵاتییان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، هیچ تاوانبارێک له‌ده‌ستی هێزه‌کانمان ده‌ربازی نابێت و یاسا له‌سه‌ر هه‌مووان جێبه‌جێ ده‌کرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
14/4/2023
وەڵام بدەوه