پۆلیسی فریاکەوتن جۆرە فێڵێکی نوێی لە نێو شاری هەولێر ئاشکرا کرد
بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (ئۆپڵ ڤیکترا) تاکسی لە شەقامی (٤٠) مەتری نزیک چێشتخانەی لیزا لە نێوەندی شەقام پەکی کەوتووە و دوو کەس بەناوەکانی (م. س. م.) و (م. ع. ح.) کۆمەکی بۆ کۆدەکەنەوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلەکە پەکی نەکەوتووە و لەم ڕێگایەوە هەست و سۆزی خەڵکیان دەجوڵاند و بەفێڵ پارەیان لە خەڵک کۆدەکردەوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکە داگیرا و هەردوو تۆمەتباری ناوبراویش دەستگیر کران.
بەمەبەستی گرتنە بەری ڕێککارە یاساییەکان بەرامبەر بە هەردوو تۆمەتبار ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ئاشتی کران.

وەڵام بدەوه