Kurdistan Press - مژدەیەک لە وەزارەتی کارەبا بۆ هاوڵاتیان مژدەیەک لە وەزارەتی کارەبا بۆ هاوڵاتیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەیەک لە وەزارەتی کارەبا بۆ هاوڵاتیان

وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا و گەیاندنی کاتەکانی بۆ 24 کاتژمێر، مزگێنیشی دا بۆ هاوینی داهاتوو گرفتی كه‌می كاره‌با دروست نابێت.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند "لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان بە گشتی بە تایبەت لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، وەزارەته‌كه‌مان بریاری دا نزیکەی 20 کاتژمێر بە تێکرای کارەبا بە هاووڵاتییان بدات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم راگەیاند ''لە مانگی رەمەزان بە تێکڕایی 19:35 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دراوە، لە پێش مانگی رەمەزانیش بە هەمان ئاستی بەرهەمهێنان 18:00 کاتژمێر کارەبا دراوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "لە مانگی رەمەزان بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشتر وێڕای هاتنی شەپۆلی سەرما و باوبۆران، 1:35 کاتژمێر زیاتر کارەبا دراوە بە هاوبەشان.''

بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم جه‌ختیشی كرده‌وه‌ ''وەزارەتی کارەبا پلانی داناوە بۆ وەرزی هاوینش لەگەل سیانەکردنی بەشێک لە وێستگەکان و تەواوبوونی پڕۆژەکان، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا زیاد دەبێت و گرفتی کەم کارەبایی دروست نابێت لە وەرزی هاویندا.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه