بەڕێوەبەرى پۆلیسى فریاکەوتنى ئاکرێ رایگەیاند بەهۆی لافاوەوە ئاو چووەتە نێو زیاتر لە 20 ماڵ و بەشێک لە تەکیەی شێخ عەبدولعەزیز گەیلانی لە ئاکرێ و زیانی لێکەوتووەتەوە.
هەروەها لە قەزای خەبات رەشەبای بەهێز، بارانی بەخوڕ و تەرزەبارین هەن، زریانێکی بەهێزە و زیان هەن. زریانەکە بەجۆرێکە داری بەتەمەنی لە رەگەوە هەڵکەندووە، دیواری چەند ماڵێکی رووخاندووە و مزگەوتی گەورەی بەشیریانیش لە خەبات زیانی پێگەیشتووە.
وەڵام بدەوه