شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند: ڕۆژی جەژن کە دەکاتە هەینی 21/4/2023، باران دەبارێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بەهۆی جێگیربوونی پاڵه‌په‌ستۆ به‌رزه‌كان لەم مانگە و مانگی داهاتووشدا لەسەر ناوچە جیاوازەکانی ئەوروپا، به تایبەت ناوەڕاست و باکوور و خۆرئاوای ئەوروپا، وادەکات بۆ ناوچەکانی ئێمە پێچەوانە بێت و نزمە پەستان باڵادەست بێت و زۆرباش بێت، هەروەها لەسەر ناوچە جیاوازەکانی خۆرهەڵات و باشووری ئەوروپاش باشتر دەبێت.
ئاشكراشی كردووه، "بەو هۆیەوە لە ڕۆژانی جەژنی ره‌مه‌زان و رۆژانی دواتر شەپۆلەکانی بارانبارین بۆ ناوچەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوام دەبن، لەم مانگە و مانگی پێنجیش حاڵەتی تری بەهێزی بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
وەڵام بدەوه