Kurdistan Press - ھۆشداریەک لەپارێزگاری ھەولێرەوە ھۆشداریەک لەپارێزگاری ھەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆشداریەک لەپارێزگاری ھەولێرەوە

 پارێزگاری هەولێر لە كۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی چاودێریکردنی بازاڕ جەخت دەكاتەوە بەبێ چاوپۆشیکردن، توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکه‌ن کە نرخی خۆراک و پێداویستی و شتومەک لە سەر هاووڵاتییان زیاد دەکەن. دەشڵێت: بازرگان و خاوەنی کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی خێرا نرخی کەلوپەل و پیداویستی لە سەر هاووڵاتییان گران دەکەن، بەهەمانشێوە دەبێت لەگەڵ دابەزینی نرخی دۆلاریش هەمان کاربکرێت و نرخەکان دابەزین بەخۆیانەوە ببین.

بەپێی راگەیاندراوێكی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 11ی4ی 2023،بەسەرپەرشتی ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەقید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، لە دیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ لێژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، سەبارەت بە ئامادەکاریەکانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لە یارکردن بە نرخ و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان ئەنجامدرا.

ئاماژە بەوە كراوە: "لەسەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای ئەوەی دەستخۆشی لە لیژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی ناوەند و لیژنە هاوبەشەکانی تری قائیمقامیەتەکانی سنووری پارێزگای هەولیر کرد لە جێبەجێکردنی ئەرک و کارەکانیان، تیشکی خستەسەر ئەوەی وەک چۆن بازرگان و خاوەنی کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەشێوەیەکی خێرا نرخی کەلوپەل و پیداویستی لە سەر هاوڵاتییان گران دەکەن، بەهەمانشێوە دەبێت لەگەڵ دابەزینی نرخی دۆلاریش هەمان کاربکرێت و نرخەکان دابەزین بەخۆیانەوە ببین.

ئەوەش ئاشكرا كراوە كە ئومێد خۆشناو لیژنەكەی ڕاسپارد لە هەڵمەتی چاودێریکردنی چڕ و وردی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان بەردەوام بن و توندترین ئیجرائاتیش لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانە بکرێت کە نرخی خۆراک و پێداویستی لە سەر هاووڵاتییان زیاد دەکەن و ڕایگەیاند: "ڕێگە بە هیچ کەس نەدەن بەهەر بڕ و بیانوێک بێت نرخ لەسەر هاوڵاتییان گران بکات، بەتایبەتی کە ئێستا لە بەرەبەری جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزداین و هەندێک کەس بە قۆزتنەوەی ئەوکاتە نرخی کەل و پەل و شتومەک لە سەر هاوڵاتیان زیاد دەکەن، بۆیە بەبێ چاوپۆشیکردن لە کەس دەبێت توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت".

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، دوای ئەوەی گفتوگۆ لە بارەی ڕەوشی بازاڕ و نرخ و جۆرەکانی خۆراك و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان بەشێوەیەکی گشتیی كرا، پارێزگاری هەولێر، جەختی لە چڕترکردنەوەی هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە لە پشکنین شوێنە بازرگانی و کۆگاکانی دەرمان و دەستبەسەرداگرتنی خۆراک و ده‌رمانی خراپ و ماوە بەسەرچوو.

لە کۆتایشدا، لە بارەی کرانەوەی خواردنگە و چێشتخانەکان لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پارێزگار بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە دەبیت لە رۆژانەی جەژن میکانزمێکی پێویست دابڕێژن بۆ کرانەوەی خواردنگە و چێشتخانەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا