حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فهرمى عێراق وتى:" بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا، ھەرێمی کوردستان تەنھا دەتوانێت لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە نەوتەکەی بفرۆشێت، لەبەرامبەریشدا بانکی ناوەندی ھەژمارێکی بانکی بۆ داھاتی نەوتی کوردستان دەکاتەوە و پابەنددەبێت بە دابینکردنی سەرجەم شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و ھاووڵاتیانی ھەرێم".
وەزیری نەوتی عێراق وتیشی، "ئەو ھەژمارە بانکییە لەژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵ و دیوانی چاودێری داراییدا دەبێت و سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دەسەڵاتی خەرجکردنی پارەکەی ھەیە، بەجۆرێک ئەگەر داھاتی ھەژمارە بانکییەکە لەو رێژە زیاتربوو کە لە بودجەدا بۆ ھەرێم دیاریکراوە، پارە زیادەکە دەچێتە خەزێنەی دەوڵەت، ئەگەر کەمتریش بوو،ئهوا بەغدا پابەندە بەوەی پارەی زیاتر بۆ ھەرێم بنێرێت".
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پێشتر ھەرێمی کوردستان کرێی گواستنەوەی نەوتەکەی سێ بەرامبەری نەوتی عێراق بووە، بەڵام دوای رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا بەھەمان نرخ نەوت دەگوازرێتەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی داھات دەبێت.
وەڵام بدەوه