Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی ھێزەکانی ئیتالیا کرد سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی ھێزەکانی ئیتالیا کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی ھێزەکانی ئیتالیا کرد

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز کۆلۆنێل دانێیلێ پیزانی فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبووین.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز کۆلۆنێل ستێفانۆ سلڤادۆری فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سوپاسی ئیتالیامان کرد بۆ  هاریکاری و پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنمان بۆ فەرماندەی پێشوو خواست لە ئەرکی داهاتوویدا و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشمان لە فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێم کرد.  

تەوەری سەرەکی دیدارەکەمان، گفتوگۆکردن بوو لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە . 

شاندی سەربازی ئیتالی جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی ئیتالیا و هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، بە تایبەتی لە بواری ڕاهێنان کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا