Kurdistan Press - بارانێکی زۆر دەبارێت بارانێکی زۆر دەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانێکی زۆر دەبارێت

ئاراس جەبار، کەشناسی کورد بڵاوی کردەوە:-

پێشبینی رێژەی بارانبارین لەماوەی کاریگەری شەپۆلێکی بەھێزی بارانباریدا.

پرسیارێکی زۆر دەکرێت سەبارەت بە رێژەی بارانبارین لەماوەی ئەم شەپۆلەدا بەرێزان ھەرچەندە ئەم رێژانە سەد لەسەد نین بێگومان تەنھا نزیککراوەیە پێشبینیمان وایە لەسەر ئاستی سەنتەری پارێزگاکان لە سەنتەری سلێمانی و ھەڵەبجە زۆرترین باران ببارێت کە رێژەکە بگاتە ١٠٠ ملم یان لەناوچە شاخاویەکان تا زیاتر لە ١٥٠ملم ، لەسەنتەری کەرکوک و دەوروبەری لەنێوان ٦٠ تا ٨٠ ملم ، لەسەنتەری ھەولێر ٤٠ تا ٦٠ ملم ،لەسەنتەری دھۆک ٦٠ تا ٨٠ ملم ، لەناوچە شاخاویەکانی خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و ناوچەکانی ئیدارەی راپەرین ئەگەر ھەیە بە جیاوازی ناوچەکان ١٠٠ تا ١٥٠ ملم زیاتر باران ببارێت ، سەرجەم ناوچەکانی سنوری گەرمیانیش لە ٤٠ تا ٦٠ ملم کە ھەندێ ناوچەش بەدیاری نەکراوی زیاتر ئەبێت .

لەزۆربەی ناوچەکان ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ئەبێت بەتایبەت لەناوچە نزمەکاندا مەترسی روودانی لافاو زۆرەبێت بەتایبەت لەمەودای نیوەرۆی چوارشەمە ١٢-٤ تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە ١٣-٤ بەھێزترین کاریگەری ئەم شەپۆلە دەکەوێتە ئەو ماوەیە کە بارانبارینەکان پێشبینی دەکرێت زۆر بەخوڕ بێت و ھەندێ کات تەرزە و ھەورە بروسکەی بەھێزی لەگەڵدا چالاکببێت کە لەکاتی باراندا خێرای باکەش چالاک ئەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه