ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2021، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی لەیەکترنزیکبوونەوی لایەنە عێراقییەکان تاوتوو کرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە جێبەجێکردنی هەرسێ پڕەنسیپی شەراکەت و سازان و هاوسەنگی لە حوکمڕانیی عێراق کرایەوە ئەوەیش لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و بووژاندنەوە و راستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و بازرگانی و کولتووری تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون
وەڵام بدەوه