ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6/4/2023، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، هۆشدارییه‌كی فه‌رمیی له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "هۆشداریی.. لە ماوەى نێوان ڕۆژى دووشەممە تا ڕۆژى هەینى له هەفتەى داهاتوو، شەپۆڵێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات، لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمەپاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و تورکیا شەپۆڵێکى بارانبارین سەرجەمى ناوچە جیا جیاکان دەگرێتەوە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، رۆژى دووشەممە سەرەتا بارانبارینى کەم و لە ناوچەى جیاجیا دەبارێت، دواتر له رۆژى سێشەممه و چوارشەممه، شەپۆڵى بارانبارین بەهێز دەبێت، بە گوێرەى نەخشەکان، بارانى پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان بە شێوەى لێزمەباران و هەورە تریشقە ده‌بێت و هەندێ کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاویش روو ده‌دات. هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
وەڵام بدەوه