Kurdistan Press - لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی ١٦ قوربانی لە فەرەنساوە دەگەڕێنێتەوە هەولێر لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی ١٦ قوربانی لە فەرەنساوە دەگەڕێنێتەوە هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی ١٦ قوربانی لە فەرەنساوە دەگەڕێنێتەوە هەولێر

 لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، کاژمێر ٣:٤٥خولەکی بەرەبەیانی رۆژی ھەینی ٢٤/١٢/٢٠٢١، تەرمی ئەو ١٦ قوربانییەی کە لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا لە ڕۆژی ٢٤/١١/٢٠٢١ بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
گەڕاندنەوەی ئەو تەرمانە بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆرکانیان ماوەی مانگێک دوا کەوت، کە ئەوەش بە هەماهەنگی لە نێوان نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا لەگەڵ وەزارەتی داد و ناوخۆ و پۆلیس و تیمی لێکۆڵەرەوەی فەرەنسا بەڕێوەچوو.
حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاراستەکردنی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو قوربانییانە، داوا لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکات کە نەکەونە داوی کەسانێک کە بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن و جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو قاچاخچی و کەسانەی کە فریوی هاونشتمانیانمان دەدەن بۆ ئەوەی وڵات بەجێبهێڵن، بێ وەڵام بەجێ ناهێڵێت و ڕووبەڕووی یاسایان دەکاتەوە تاوەکو بە سزای خۆیان بگەن.

د.جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا