شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە لەناوەراستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی باشی بارانبارینی سەرتاسەری هەیە و گۆڕانکارییەکانی ئەم مانگە و مانگی داهاتووش ناوازەن.
ئەمشەو سێشەممە 4/4/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: "لەم مانگە و مانگی داهاتوو بارانی تری زۆر بەڕێوەن، پێشتر گوتمان لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەولاوە شەپۆلی باشی باران بارینی سەرتاسەری هەیە، بەڵام وادیاره بەهۆی باش بوونی ڕادەی شێ و هاتنی شێیەکی باشی خولگەیی بۆ نیمچە دوورگەی عەرەبی لە هەفتەی داهاتوودا بەولاوە کە دواتر کاردەکاتە سەر عێراق و هەرێمیش.
ئەوەشی خستووەتە روو: "لەلایەکی تریشەوە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ لەهەوادا تەمەنی درێژبوونەوەی بەرزە پەستان کورتر دەکاتەوە لەوانەیه شەپۆلەکە پێشکەوێت ئەوەی ناوەڕاستی مانگ".
وەڵام بدەوه