سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ئاشكرای دەكات، ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌كان كراوون بۆیە وایكردووە كه ئاو بچێته ناو ئه‌و پڕۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و لافاو لە هەولێر دروستبێت.
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: "كاتێک ته‌ماشای لافاوه‌كه‌ی داره‌توومان كرد به چاو دیاره شوێنه‌كان پڕكراونه‌ته‌وه، هه‌ستی پێنه‌كراوه، ئه‌گه‌رنا چه‌ند ساڵێكه رێڕه‌وی ئاوه‌كان گیراوه، زەویش هه‌بووه لە ٣٠ ساڵی رابردوو حكومه‌ت خۆی دابه‌شی كردووه، ئەمەش وایكردووه كه رێڕه‌وی ئاو گیراوه".
محەمەد شوکری راشیگەیاندووە، "ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌كان كراون و ئەمەش وایكرد به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاو بچێته ناو ئه‌و پڕۆژانه‌وە."
دەربارەی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیش لەلایەن بەرپرسانەوە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای کرد، "به‌رپرسیارێتی حكومه‌ته كه بتوانێت پرۆژه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك هەڵبگرێت كه‌رتی تایبه‌ت جێبه‌جێی بكات، ئێمه خۆمان له به‌رپرسیارێتی نادزینه‌وه، ئێمه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرین كه پرۆژه‌كان به‌باشی به‌ڕێوه‌بچن له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌ته‌كه گشتییه ته‌نها هی كه‌سێك یان ده‌سته‌یه‌ك نییه، به‌ڵكو به‌رپرسیارێتی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته".
محەممەد شوکری لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ دووبارەنەبوونەوەی لافاو ئاماژەی بەوەدا، "هه‌موو تیمه‌كانی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌ڵێنده‌ره‌كان هه‌موو تیمه‌كانیان خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كانی ئاون، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌م كاره‌ساته دروست نه‌بێته‌وه، چونكه پێشبینی دەكرێت بارانێكی به‌خور جارێكی تر بێته‌وه، ئاماده‌كاری ده‌كرێت، ده‌بینرێت هه‌موو لایه‌ك خه‌ریكی ئه‌وه‌یه به مه‌كائینه‌كانی خۆیان خه‌ریكن ڕێڕه‌وه‌كانی ئاو ده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕێت و جارێكی تر ئه‌و ئاوه نه‌یه‌ته‌وه ناو ماڵه‌كان و توشی كاره‌سات نه‌بینه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیوادارین له داهاتوودا ئه‌وه ببینین هه‌ر كه‌موكورتیه‌ک رووبدات به‌رپرسێک به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت و دوای لێبوردن بكات و ده‌ستله‌كاربكشێنێته‌وه، ده‌بێت له‌وانه پرسیار بكرێت كه كه‌مته‌رخه‌میان كردووه، ئین شائه‌ڵا ئه‌م بابه‌تانه ببینین له داهاتوودا له هه‌رێمی كوردستانیش رووبدات
وەڵام بدەوه