سەرچاوەیەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی راگەیاند، دادگای سلێمانی لەسەر فەرمانی بافڵ تاڵەبانی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ لاهور شێخ جەنگی و دوو کەسی نزیکی دەرکردووە.
ئەو سەرچاوەیە روونیکردووە، فەرمانەدەی دادگای سلێمانی بۆ دەستگیکردنی هەریەکە لە لاهور شێخ جەنگی، پۆڵاد شێخ جەنگی برای و رێبواری حامید حاجی غالی دەرکراوە.
دوای رووداوەکانی هەشتی تەمموزی 2021، بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییەوە، کێشە کەوتە نێوان هەردوو هاوسەرۆکانی یەکێتی و لە ئەنجامدا، گرووپێکی ناو یەکێتی بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرە، بڕیاری دەرکردنیان بۆ لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە ئەندامی سەرکردایەتی دەرکرد، بەڵام رۆژی دوای بڕیاری دادگا لە رۆژی (22ـی شوباتی 2023) لە پەیامێکدا، لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا رایگەیاند،"دوای ساڵ و نیوێک لە پشوودرێژی سەرەنجام بە بڕیاری دادگا هەموو مافە سیاسییەکانمان بۆ گەڕایەوە کە بە شەرعییەتی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە دەنگی ئەندامان و کادری دڵسۆزی یەکێتی بەدەستمان هێنابوو، هەر بۆیە لە ئەمڕۆوە وەک هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەست دەکەینەوە بە چالاکییە سیاسییەکانمان و بە پشتیوانیی هەڤاڵان و ئەندام و کادرانمان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و عێراق هەوڵی یەکڕیزی و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییان دەدەین.
هەروەها رۆژی چوارشهممه (8ـی ئادار/مارسی 2023)، نووسینگهی لاهوور شێخ جهنگی روونكردنهوهیهكی لهبارهی هێرشكردنه سهر باخی ناوبراو له گوندی كێلهسپی، له سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوكردهوه و دهڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ گروپێكی لهیاسادهرچوو لە رێگەی هێزێکی چەکدارەوە بە بێ فەرمانی دادوەر و بێ هیچ بیانوویەک هەڵیانکوتاوەتە سەر باخی لاهوور شێخ جەنگی لە گوندی کێلەسپی لە شاری سلێمانی، لە کاتێکدا ئەو باخە دوو ساڵە بەکار نەهاتووە و هیچ هێزێکیشی لێ نییە، تەنیا چەند کەسێک کە خەڵکی ئەو ناوچەیەن وەک کارگوزار و باخەوان کاریان کردووە."
وەڵام بدەوه