فەرشە سوورەکە سەوز نەبوو
بەکورتی لەم سێ خاڵەدا ئەوانەی شەڕی دەروونیان لەگەڵ رای گشتی کرد و دژ بە رووخانی قەوارەی ھەرێم، پێشوەختە دەیان سیناریۆیان کێشا، سەرکەوتنیان وەک فەرشێکی سووریان لە مێدیا راخست، ئیتر فەرشەکەیان لوول درایەوەو لەسەر ئەرزی واقع سەوز نەبوو، لەم حەفتەیە وتمان ئارام بن و دەرەنجامەکە وایە:
یەکەم، وتمان لەگەڵ ئەمریکا ھاوبەشیمان ھەیەو ئەم رەخنانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە قازانجی ئێمە وەک ھەرێم دەشکێتەوە و زەخیرەی دیموکراسی ئێمە بەشی رەخنەی ئەمریکا دەکات، ئێستا وا دەرچوو و ئەم باسە لە مێدیا نەما.
دووەم، وتمان کە ھەناردەی نەوت کاتییەو ئیتر لە بەرگێکی دیکەی شەرعی، نەوتی ھەرێم پێناسە دەکرێتەوە و ئابووری ھەرێم ناکەوێ و چەمکی ئیدارەدانی ھاوبەش بۆ نەوت بە دڵی ھەرێم دەبێت و ھەناردە دەستپێدەکاتەوە، ئەنجامەکە نزیکە.
سێیەم، ئێستا ئەوانەی پێشوەختە دژی ھەرێم سەرکەوتنیان راگەیاند، ئەمڕۆ لایان ڕوونە ئەنجامەکە بۆیان دڵخۆشکەر نییەو تەنیا شتێک ماوە کە دەڵێن، "ھەرێم نەوتی رادەستکرد"، ئەمە رادەستکردن نییە، بەڵکوو نەوت لە کوێ و چۆن و بە چ میکانزمێک بڕوات، خاوەن بڕیاری یەکەم و کۆتایی ھەرێم دەبێ، جا فرۆشتنەکە لەڕێی سۆمۆ بێ، یان دەرەوەی سۆمۆ، ئەم مەلەفە بڕیاری یەکەمی لای ھەرێم دەمێنێ.
لە کۆتاییدا براوە ئەوە نییە کە بەبێ سەرکەوتن ئەنجامێک رادەگەیەنێ، براوە ئەم ھێزەیە کە لەگەڵ سەرکەوتن، ئەنجامی بردنەوە رادەگەیەنێ.
تەنیا کوردی
وەڵام بدەوه