Kurdistan Press - دەست بە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەکرێت. دەست بە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی نەوتی عێراق دەست ئێمە کەوتووە، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە. 

بەپێی زانیارییەکان، ژوورێکی هاوبەش بە ئەندامێتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق - سۆمۆ دروست دەکرێت کە "ئەرکیان فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ھەربەپێی زانیاریەکان، پۆستی جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ، دەدرێت بە کورد، تاوەکو کوردیش بەشداربێت لە فرۆشتنی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان. 

رێککەوتنەکە و نووسراوی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، ئەمشەو یان سبەی یەکشەممە واژۆ دەکرێت و ئاراستەی تورکیا دەکرێت تاوەکو فرۆشتنی نەوت دەستپێبکاتەوە. "هەولێر و بەغدا هەنگاوە پێویستەکان دەنێن و چاوەڕوانی وەڵامی ئەنقەرە دەکەن.

بەپێی  زانیارییایەکان دوێنێ هەینی 31ـی ئاداری 2023 کۆبوونەوەیەکی "ئەرێنی" لەنێوان نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دا هەبووە، تێیدا لەسەر شێوازێکی نوێی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێوەی هاوبەش رێککەوتوون.

ئەو رێککەوتنە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەی بەدوادا دێن بۆ رێککەوتن لەسەر روونکردنەوەی گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆزینەوەی کڕیاری نوێ بەشێوەی هاوبەش بۆ نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان، لە پاڵ ئەو کڕیارانەی تائێستا نەوتی هەرێمی کوردستانیان کڕیوە، بەوشێوەیەش ئەم رێککەوتنە دڵنیایی دەداتە کۆمپانیا بەرهەمهێن و کڕیارەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان.

رۆژی شەممە، 1ـی نیسانی 2023، پێگەی ئەلمۆنیتەر کە بنکەی سەرەکی لە واشنتنی ئەمریکایە دەڵێت: "چاوەڕواندەکرێت بەرپرسانی عێراق و تورکیا لە ماوەیەکی نزیکدا کۆببنەوە بۆ ئەوەی تاوتوێی رێوشوێنی نوێ بۆ هەناردەی نەوتی عێراق لە رێگەی تورکیاوە بکەن." 

عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە پێگەی ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە، شاندێکی حکومەتی عێراق "لەماوەیەکی نزیکدا" بۆ دانوستاندن سەردانی ئەنقەرە دەکات و جەختی لەوە کردووەتەوە کە "نە لایەنی تورکی و نە لایەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دادگەی نێوبژیوانییان رەتنەکردووەتەوە". ئەوەش وەکو خۆی دەڵێت، رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ "سەرەتایەکی نوێ." 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه