Kurdistan Press - ئاسایشی ھەولێر ئەو کەسە دەستگیرکردووە کە ھێرشی کردە سەر ھونەرمەند دانی سویدی. ئاسایشی ھەولێر ئەو کەسە دەستگیرکردووە کە ھێرشی کردە سەر ھونەرمەند دانی سویدی. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاسایشی ھەولێر ئەو کەسە دەستگیرکردووە کە ھێرشی کردە سەر ھونەرمەند دانی سویدی.

کەیفی سابر احمد ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر هونەرمەند دانی سویدی ماوەی 15 ڕۆژە لەلایان ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند : لەو رۆژانە گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بلاو بۆتەوە کە تیایدا چەند کەسێکی گەنج دەردەکەون و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی نێوانیان دەستدرێژی دەکرێتە سەر یەکێکیان بە ناوی ( دانی سویدی ) بە لێدان و پاشان سەری دەتاشن ،   ئەم روداوە کۆنە لە بەرواری ١٤-٣-٢٠٢٣ بوە و ئیمە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانیمان لە هەمان ڕۆژ تۆمەتبار ( کەیفی سابر حمد ) دەستگیر بکەن و ئێستا لامان بەندکراوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر لێرەدا هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کەوا کەس لە یاسا گەورەتر نیە و هەر کەسێک داواکراو بێت لە دادگا و یاخود مافی هاولاتی پێشێل بکات دەستگیر دەکرێت و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه