Kurdistan Press - مووچەی مانگی سێ دابەش دەکرێت. مووچەی مانگی سێ دابەش دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی مانگی سێ دابەش دەکرێت.

‎سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند؛ هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە نییە و دوای تەواو بوونی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.

‎بە گوتەی ئەو سەرچاوەیەی، دوای ئامادەکردنی خشتەی مووچە، لە هەفتەی داهاتوووەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکرێت.

‎لە رۆژی 8-3-2023 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران کراوە و بەگوێری خشتەی دابەشکردنی مووچە ئەمڕۆ پرۆسەکە بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە کۆتایی دێت. 

‎لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا