Kurdistan Press - ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەسپێدەکاتەوە ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەسپێدەکاتەوە

جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (27ـی ئادار/مارسی 2023)، نەهرۆ رواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا بە دیاریکراوی تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

گوتیشی، راگرتنی هەناردە زیانی زۆر بە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، چونکە وەستاندنی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێک، لە هەر رۆژێکدا 35 ملیۆن دۆلار زیانی بە دوای خۆیدا هێناوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە (26ـی ئادار/مارسی 2023)، شاندێکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، كه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ كه‌مال محه‌ممه‌د، وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان به‌ وه‌كاله‌ت، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا پێكهاتبوو، سەردانی بەغدای کرد.

رۆژی شەممە (25ـی ئادار/مارسی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، رۆژی یەکشەممە تیمێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای نیازپاکی، درێژە بە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه