Kurdistan Press - باران سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەبارێت. باران سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەبارێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەبارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 26/03/2023، کەش/ ئاسمان هەور دەبێت، لە پاش نیوەرۆوه‌ پێشبینى هاتنى شەپۆلى بارانبارین  دەکرێت بۆ سەر ناوچەکەنی هه‌رێمی كوردستان، بارانبارین لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، هەندێك جار هەورەتریشقە و لێزمەبارانى کورتخایەن دروست دەبێت، بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و کەرکووک و ناوچە شاخاویەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێمی كوردستان ئەگەرى بارانبارینى زیاترە.

پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە 1 تا 2 پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو، خێرایی با / لەسەر خۆ بۆ مام ناوەند  دەبێت (10  -  20) کم/ک 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، سبەی دووشەممە 27/03/2023 ، کەش/ ئاسمان هەور دەبێت، بارانبارین لە کاتى جیا جیا بە شێوەی بارانى مامناوەند دەبارێت، له‌گه‌ڵ هەورە تریشقە و لێزمە باران لە هەندێ کاتدا، لە شەودا کاریگەرى شەپۆلى بارانبارین کۆتایى دێت لە سەر بەشێک لە ناوچەکەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا