ئەمڕۆ هەینی 17-12-2021 سەرۆک مەسعود بارزانى لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر نیگەرانى خۆى لەبارەى دۆخى ئه‌و شوێنانه‌ى سه‌ر به پارێزگاى هەولێر کە بەهۆى شەپۆلێکی بە خوڕى باران و دروستبوونى لافاوەوە دووچارى زیان هاتوون، دەربڕى و هاوخه‌مى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆشی بۆ خانه‌واده‌ى قوربانییان ڕاگەیاند.
سەرۆک بارزانى تەئکیدى لەوەش کردەوە كه لە زووترین کاتدا هەرچى پێویست دەکات ئەنجامى بدەن بۆ بەهاناوەچوون و هاوکاریکردنى زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
لای خۆییه‌وه پارێزگارى هه‌ولێر دۆخى شوێنه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى ڕوون كردووە و پرۆسه‌ى فریاكه‌وتن و ڕزگاركردن و كارى تیمه فریاگوزارییه‌كانی بۆ سەرۆک بارزانى باس كرد، هه‌روه‌ها دووپاتیشی كردووە كه تەواوى داموده‌زگا و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له ئامادەباشى و كارکردن و به‌دواداچوونی بەردەوامدان بۆ پێشهاته‌كان و هەرچى پێویست بێت بۆ زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئه‌نجامى ده‌ده‌ین.
پارێزگارى هەولێر هەروەها دڵنیای دا کە جەنابی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوام لەگەڵمان لەسەر هێڵە بۆ ئەنجامدانى هەرچی پێویست بێت لە هاریکارى و یارمەتیدان و بەهانەوەچوونى لێقەومان.
وەڵام بدەوه