گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە رووداوی راگەیاند، لە گوندی ئیستیا لە شارۆچکەی باعەدرێی قەزای شێخان تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوە و تاوەکو ئێستا ناسنامەکەی نادیارە.
کاژێر 18:00ی ئێوارەی رۆژی هەینی 24-3-2023، هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە رووداوی راگەیاند " تەرمی کەسێک دۆزراوەتەوە کە بە تەواویی سووتاوە و ناسنامەکەیشی نادیارە، ئەو کەسەی سووتاوە لە رەگەزی نێرە و بەڕێکراوە بۆ دادپزیشکیی دهۆک، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سووتێنراوە."
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بەپێی بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە بۆ راستی بابەتەکە دەکرێت و "ئەگەر کوژرابێت، تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر دەکرێت."
وەڵام بدەوه