Kurdistan Press - دەوامی وەزارەتێکی تر کەمکرایەوە دەوامی وەزارەتێکی تر کەمکرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەوامی وەزارەتێکی تر کەمکرایەوە

ئەمڕۆ هەینی 24/3/2023، د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی، سبەی شەممە لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی (نەخۆشخانە، سەنتەر، بنکەکانی تەندروستی، نۆڕینگە میللییەکان، نۆڕینگە ڕاوێژکاریەکان و خزمەتگوزارییەکانی نیمچەتایبەت) یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە: "بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە، دەوامی فەرمی یەک کاتژمێر کەم دەبێتەوە بۆ کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ، بۆ ئەو شوێنانەی کە ڕۆژانی شەممە دەوامیان تێدا هەیە وەکوو نەخۆشخانە و سەنتەر و بنکەکانی تەندروستی."

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جەختی کردووەتەوە: " بۆ کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆ بۆ دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و هەموو ئەو شوێنانەی کە ڕۆژانی شەممە دەوامیان تێدا نییە، تەواوکەری دەوامەکانی ئێواران و شەوان بەشێوازی ئێشکگری بەردەوام دەبێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا