پلێتی عەرەبی جوڵەی تێکەوتوو چالاک بوو !
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوو بوومەلەرزە له نزیک شاری هەولێر ڕوویاندا
یەکەمیان کاتژمێر 2:25 ی بەرەبەیان لە بەعشیقە ڕوویدا بە گوڕی 4.2 پلە به پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 20 کیلۆمەتر ژێر زەوی
دوومیان له کاتژمێر 3:09 بەرەبەیان له چەمی بەستۆرەی باکووری هەولێر ڕوویدا به گوڕی 3.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 7 کیلۆمەتر ژێر زەوی ،
ئەگەری بومەلەرزەی تر هەیە بە گوڕی دیاری نەکراو وکات و شوێنی نەزانراو لەداهاتوودا تا جێگیر بونەوەی پلێتەکان ....
ڕاشیگەیاند: گەر بوومەلەرزە ڕوشبدات تا ناو 5 ئەگەر هەیە لە 5 یش مەگەر کاتی مانەوەی زۆر بێت وشیوازی کوالێتی و دروستکردنی بیناو خانوەکان خراپ بێ زیان دەدەدات ئەویش بەگشتی کەم بۆ مام ناوەندە ئەگینا لە 5 یشدا پلەیەکی مام ناوەندەو زۆر جار زیانی بەدواوە نیە
وتیشی، بەگشتی ساڵانی ڕابردوداو لەپێشتردا بەگشتی ئەوپەڕی تا ناو 5 هاتوە و بەهیچ شێوەیەک بومەلەرزەی کاولکاری وەک تورکیاو ئێران لەمێژوودا ناوچەکەی نەگرتۆتەو هەمیشە مەترسی زۆری وەک ئه وان لەسەر نەبووە وەکەمترە"
خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێ....
وەڵام بدەوه