دوو بوومەلەرزە لە کاتی جیاوازدا لە موسڵ روویاندا و لە هەولێر، خەبات، کەڵەک، کەورگۆسک و چەند ناوچەیەکی دیکە هەستی پێکرا و هاونیشتمانییان لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوە.
بوومەلەرزەی یەکەم کاژێر 2:25 خولەکی بەرەبەیان و بوومەلەرزەی دووەم کاژێر 3:10 خولەکی بەرەبەیان روویدا.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی گوتی، بوومەلەرزەدی یەکەم بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە قووڵایی 5 کیلۆمەتر لە نێوان باشیک و موسڵ روویداوە، بەهۆی کەمی قووڵایی بوومەلەرزەکە، لە هەولێر و دەورووبەری هەستی پێکراوە.
دوای روودانی بوومەلەرزەکە، ژمارەیەک هاونیشتمانی، لە قەزای خەبات و ناحیەی کەورگۆسک و کەڵەک و خازر هەستیان پێکرد، لە کەڵەک و خەبات تەقەیەکی زۆر کراوە، ئەوەش ترسی زۆری خستووەتە دڵی هاونیشتمانییان.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بوومەلەرزەكە بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە هەرێمی کوردستان روویدا، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە سنووری نێوان هەولێر - موسڵ بووە و لە قوڵایی 5 کیلۆمەتر رووی داوە، لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان هەستی پێکراوە."
وەڵام بدەوه