Kurdistan Press - وەزارەتی ئەوقاف بە نوسراوی فەرمی مەرجەکانی لە جێدانان و (تەنازول)ی بۆ پرۆسەی حەج راگەیاند وەزارەتی ئەوقاف بە نوسراوی فەرمی مەرجەکانی لە جێدانان و (تەنازول)ی بۆ پرۆسەی حەج راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی ئەوقاف بە نوسراوی فەرمی مەرجەکانی لە جێدانان و (تەنازول)ی بۆ پرۆسەی حەج راگەیاند

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەرجەکانی لە جێدانان و (تنازل)ی بۆ پرۆسەی حەجی 2023 راگەیاند.

 

بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف ئەو خاڵانە تەنها بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێن، هەروەها مەرجە بەڵێننامەی پەسندکراوی فەرمانگەی دادنووسی لەگەڵ مامەڵەکان هەبێت.

 

لە خاڵێکی بڕیارەکەی وەزارەتی ئەوقاف هاتووە "هەر هاووڵاتییەک کە ناوی دەرچووبێت و کۆچی دوایی کردبێت ئەوا یەکێک لە خانەوادەکەی کە ناوی لە (قسام شەرعی) بێت دەتوانێت شوێنەکەی بگرێتەوە بە رەزامەندی میرات گرەکانی تر".

 

وەزارەتی ئەوقاف لە خاڵێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەر کۆچکردو وەک (مەحرەم) ناوی تۆمار کردبوو دەتوانرێت مەحرەمێکی (ئەبەدی) ئافرەتەکە شوێنی بگرێتەوە.

 

سەبارەت بە تەناوزول لە پرۆسەی حەج، وەزارەتی ئەوقاف چەند مەرجێکی خستووەتەڕوو.

 

روونکراوەتەوە، ئەو پشکەی بۆ خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان تەرخان دەکرێت، گشت مامەڵەی ئاڵوگۆڕ تەنازول لەلایەن فەرمانگەی تایبەتی خۆیان لە سنووری پارێزگاکەی ئەنجام دەدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه