دوای ئەوەی ئەمشەو ڕێکەوتی (١٩-٢-٢٠٢٣) بەشی پۆلیسی فریاکەوتن لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە بەردەم هۆتێلێک لە شەقامی هەولێر - کەرکوک ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە شەڕ و دەماقاڵێ لە نێوان خاوەنی هۆتێلەکە و خاوەنی مارکێتێکی ژێر هۆتێلەکە دروست بووە و لە ئەنجامدا خاوەنی هۆتێلەکە بە ناوی (ا. م. ق) دەستی خاوەنی مارکێتەکەی بە ناوی (ا. خ. ا) شکاندووە.
لە کاتی گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، خاوەنی هۆتێلەکە بە چەک ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە، بەڵام هەر زوو لەلایەن تیمەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر کرا و ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی ئیسکان کرا تا ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.
وەڵام بدەوه