Kurdistan Press - کارەکانی دروستکردنی بەنداوی خنس تەواوکراون و بەمزووانە بەگەڕدەخرێت کارەکانی دروستکردنی بەنداوی خنس تەواوکراون و بەمزووانە بەگەڕدەخرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کارەکانی دروستکردنی بەنداوی خنس تەواوکراون و بەمزووانە بەگەڕدەخرێت

كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵی و كەمكردنەوەی زیانەكانی وشكەساڵی، بایەخێكی ڕژدی بە دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكان داوە؛ لەم چوارچێوەیەدا دروستكردنی بەنداوی خنس لە پارێزگای دهۆك، لە قۆناغی كۆتایی و تاقیكردنەوەدایە كە توانای گلدانەوەی ٧ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و گرنگی بۆ كەرتی كشتوكاڵ، سامانی ئاژەڵ، كەرتی گەشتوگوزاری و ئاوی ژێر زەوی دەبێت.

بۆ زانیاری لەبارەی جۆر و توانا و گرنگیی بەنداوەكە، فەرهاد محەمەد، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک، بە پێگەی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەنداوی خنس هەموو كارێكی تەواو كراوە و دەست بە تاقیكردنەوەی تۆکمەیی و بەرگریی بەنداوەکە كراوە؛ لەبەر ئەوە ئەمساڵ پڕ لە ئاو كراوە و لەڕێی لیژنەیەکەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆك چاودێریی كەموكوڕییەكانی دەكرێت و ڕاپۆرتی پێویست لەسەری، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداوەكان دەكرێت."

بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک ئاماژەی بەوەش دا "بەنداوی خنس لەساڵی ٢٠١٠ بڕیاری دروستكردنی دەرچوو، بەڵام تەنیا توانرا ٣٠%ـی تەواو بكرێت و كارەكانی ڕاگیران، تا لەكابینەی نۆیەم و لەساڵی ٢٠٢١ دەست بە كاركردن کرایەوە و لە ساڵی ٢٠٢٢ توانرا تەواو بكرێت، بەڵام بۆ دڵنیابوون لە هەموو ئەو كارانەی تیایدا كراوە، تا دوو ساڵ چاودێری دەكەین".

بەنداوی خنس لە جۆری خاکی پڕکراوەیە و دەكەوێتە قەزای شێخانی پارێزگای دهۆك، توانای گلدانەوەی ٧ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە؛ بەرزییەكەی ٣٤.٥ مەترە و درێژییەكەشی بە سەرڕێژەوە ١٩٥ مەترە، هەروەها دەرچەی ئاودەرەكەشی دوو بۆڕیی تیرە ٩٠ و ٥٠ سانتیمەتریین.

تێچووی ئەم بەنداوە ٩ ملیار و ٢١٨ ملیۆن ٤٨٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە و لە ئێستاوە سوودی بۆ كەرتی كشتوكاڵی، ئاوی ژێر زەوی و كەرتی گەشتیاری دەبێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه