Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

لەسەر داوای ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی رێنوێنییەك هەموار دەكاتەوە و بڕەپارەیەك وەكوو هاندان بۆ بەشێك لە فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا خەرج دەكات، كە بڕەكەی لەنێوان 150 هەزار بۆ 300 هەزار دینار دایە.

 

بەپێی رێنوێنیی 23ی دارایی، كە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە ، تیایدا ئاماژە بە چۆنیەتیی خەرجكردنی 10%ی داهاتی وەزارتی كارەبا كراوە، كە بۆ بەشێكی خزمەتگوزارییەكانی كارەبا دەبێت و 2%ی داهاتەكەش بۆ بەشێك لە فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا خەرج دەكرێت، كە كاریان كۆكردنەوەی داهاتە.

 

لە خاڵێكی رێنوێنییەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، پارە بۆ سیستەمی فرۆشیاریی وزە بۆ پشتگیری لە كۆكردنەوەی داهات خەرج دەكرێت.

 

خەرجكردنی رێژەی 2%ی كۆی 10%ی داهاتی كارەبا بۆ ژمێریاران و ستافی فرۆشتنی وزە دەبێت و جەختیش كراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكرنی كارەبا دەبێت لیستی ناوی كەسەكان ئامادە بكات و بۆ گەنجینەی بنێرێت.

 

بەپێی رێنوێنییەكە، هەر ژمێریارێك لە شار و شارۆچكەكان لە هەر پسوولەیەكی كارەبا بڕی 50 دیناری بۆ خەرج دەكرێت و ئەگەریش كەمتر لە 70%ی پسوولەكانی دابەش بكات بۆ هەر پسوولەیەك 200 دیناری بۆ خەرج دەكرێت.

 

ئەو ژمێریارانەیشی 70%ی زیاتری پسوولەكانیان دابەش بكەن، ئەوە بۆ هەر پسوولەیەك بڕی 250 دیناریان بۆ خەرج دەكرێت.

 

وەزارەتی دارایی روونی كردووەتەوە، هەر ژمێریارێك لەدەرەوەی شار و شارۆچكەكاندا پسوولە دابەش بكات، لە هەر بڕگەیەكدا دووهێندەی بۆ خەرج دەكرێت.

 

باسی ئەوەش كراوە، ئەو فەرمانبەرانەی ژمێریاری، كە زانیاریی ژمێریاری تۆمار دەكەن و دەفتەرەكانی وەرگرتن و تۆماركردنی زانیاری و هێنانی لیستەكان و كاری هاووڵاتییان و خەزنەدارەكان و كارمەندانی پشكنین و وردبینی لە پسوولە و بەستنی پێوەر و گۆڕینی پێوەر و مۆركردنی پێوەر و كارمەندانی خزمەتگوزاری و پشكنینی پێوەری كارەبا رێك دەخەن، ئەوە بۆ هەر پسوولەیەكی خوێندنەوەی هاوبەشان بڕی 100 دیناریان بۆ خەرج دەكرێ.

 

ئاماژە بەوەش كراوە، كە 1%ی قەرزی وەرگیراو بۆ ئەو لێژنەیە دەبێت، كە ئەركیان كۆكردنەوەی قەرزی پێشووی كارەبایە، بەڵام نابێت پارەی خەرجكراو بۆ هەر ئەندامێكی لێژنەكە زیاتر بێت لە 150 هەزار دینار.

لەو رێنوێنییەدا، جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە، كە نابێت دوو دەرماڵەی هاندان پێكەوە بۆ هەمان كەس خەرج بكرێت و ناشبێت رێژەی هاندانەكەش لەسەرووی 300 هەزار دیناری بێت بۆ هەر دەورییەكی خوێندنەوەی پێوەری كارەبا و ناشبێت ساڵانە زیاتر لە سێ ملیۆن دینار بۆ یەك كەس خەرج بكرێت.

 

ئەو رێنوێنییە و وردەكارییەكانی چۆنیەتیی خەرجكردنی 10%ی داهاتی كارەبا و لەنێویشیاندا 2%ی هاندان لە 1ی 1ی ساڵی 2023وە جێبەجێ دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه