Kurdistan Press - نەوت لە شارەکان بەسەر هاوڵاتییان دابەشدەکرێت نەوت لە شارەکان بەسەر هاوڵاتییان دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەوت لە شارەکان بەسەر هاوڵاتییان دابەشدەکرێت

‎وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەرپرسێکی وەزارەتەکە وردەکاریی تازە لەبارەی دابەشکردنی نەوت دەخەنە ڕوو.

‎بەپێی ڕاگەیاندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی هاتووە و زیاتر لە 64 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر 321 هەزار و 138خێزان دابەش کراوە.

‎ئەوەش هاتووە: "دوای بەکۆتاییهاتنی ناوچە شاخاوییەکان، هەنگاوی دووەمی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچەکانی دەوروبەر دەستی پێ کرد و تاوەکوو ئێستا نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەسەر زیاتر لە هەشت هەزار و 500 خێزاندا دابەش کراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.''

‎پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ڕۆژی 20ی 11ی 2022ـوە بۆ هەر خێزانێک 200 لیتر بە نرخی پاڵپشتیکراو دەستی پێ کردووە.

‎ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایگەیاند: "حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ناوچە شاخاوییەکان دابەشكردنی نەوتی تەواو کردووە کە 65%ی تێچووەکەی لەسەر حکوومەت بوو.''

‎ گوتیشی: "قۆناغی دووەم لە دەوروبەری شارەکان دەستی پێ کردووە، لە بەستۆڕە نەوت دابەش کراوە، لیژنەكان دەست دەكەن بە دیاریكردنی ئەو بریكارانەی دەكەونە چوارچێوەی ناوەندی 220 كە شاوێس و مەلا ئۆمەر و پیرزین و دارەشەكران و چەندین ناوچەی تر سەر بەم ناوەندە دەگرێتەوە دوای جێبەجێكردنی ڕێكارەكان.''

‎جەختیشی کردەوە: "پاشان ناوەندی 213 دیاری كراوە كە بەحركە و گردجووتیار دەگرێتەوە و هەنگاو بە هەنگاو هەوڵ دەدرێت ناوچەكانی دەوروبەری هەولێر نەوتی لێ دابەش بكرێت، هەموو ئەمانەش پشتبەستوون بە ناردنی بەردەوامی نەوت لە بەغدا بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان.''

‎ئاماژەی بەوەش دا 200 لیتر بە بەنرخی 105 هەزار دینارە.

‎ ئاری كاكەشین داوا لە سەرجەم بریكارەكان دەكات بە هیچ شێوەیەك بەبێ ئاگاداریی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان لیژنەكانی پەیوەندیدار بەرمیلی نەوت و پارە لە هاووڵاتییان وەرنەگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه