Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە

‎وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك په‌یج له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر خشته‌كانی  پلە بەرزکردنەوەی ئه‌فسه‌ران بڵاوكرده‌وه‌.

‎له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌، لە هەندێک پەیج و ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پڕوپاگەندەی جیاواز لەسەر خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بڵاوکراونەتەوە، لەمبارەیەوە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت:

‎1. خشتەکانی 2020 و 2021 و نەورۆزی 2022، تەواو بووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و لەوێ کاری لەسەر دەکرێت.

‎2. سەبارەت بە خشتەی ئەیلولی 2022 و نەورۆزی 2023، بە هەمان شێوە ئامادەکاری دەکرێت، بۆئەوەی بە خێرایی بەرز بکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

‎3. لەم قۆناغە بەدواوە تەواوی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دەچێتە سەر رێچکەی خۆیی و رێک دەخرێنەوە و بەپێی کات و شایستەیی ئەفسەران، خشتەی پلە بەرزکردنەوە کاری لەسەر دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه