Kurdistan Press - کاتی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا کرا کاتی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا کرا

‎گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەرکاتێک ئەوان ئامادەبوون، ئێمەش ئامادەین.

‎مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 02ـی 2023 لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی ڕایگەیاند: ئێمە وەکوو پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێشخەریمان کرد بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ، باوەڕمان بە گفتوگۆ هەیە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، کێشەکانیش جگە لە گفتوگۆ، نە بە گوتاری میدیایی و هیچ شتێکی دیکە چارەسەر ناکرێن.

‎ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئەوان تێبینیان هەبێت، ئێمەش تێبینیمان هەیە، لەوانەیە هەردوولامان گلەییمان لە یەکتر هەبێت، ئەمەش بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت.

‎مەحموود محەمەد باسی لەوەش کرد کە "ئێمە ڕێککەوتنێکی سیاسییمان لەگەڵ یەکێتی هەیە و پێمان باشە ڕێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، چونکە بەیەکەوە نووسیومانە و لەسەری ڕێککەوتووین و واژوومان کردووە، پێویستە لەم وڵاتەی ئێمەدا ئاشتی هەبێت و پێکەوە کارکردن هەبێت، لەلایەکی دیکەوەش هەوڵەکان بۆ ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە چڕ بکرێتەوە چ ئەو ئاستەنگانەی لە بەغدا یان لە دەوروبەرەوە دێن."

‎هەروەها گوتی: ئێمە دەرگامان بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ کراوەیە، وەک ئەوەی لە کۆنگرەی 14 ڕامانگەیاند لاپەڕەیەکی تازەمان لە پەیوەندییەکانمان کردۆتەوە."

‎گوتەبێژی پارتی سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە هەرکاتێک ئەوان ئامادەبوون، ئێمەش ئامادەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه