Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمشەو هەینی 23ـی 12ـی 2022 شەپۆڵێکی بەفربارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆڵێکى بارانبارینى مامناوەند بۆ لێزمەباران کە لە هەندێ ناوچە هەورەتریشقەشى لەگەڵدایە ناوچەکانى باشوور  و ناوەڕاستى عێراقی گرتۆتەوە.

ڕاشیگەیاند: پێشبینی دەکرێ ئەم شەپۆڵە تاوەکو درەنگانى ئەمشەو بەهێزتر بێت، هەروەها کاریگەریەکەشى درێژدەبێتەوە بە شێوەى نمەباران و هەندێ کات بارانى مامناوەند بۆ سەر خانەقین، خورماتوو، کەرکووک و ناوچەکانى گەرمیان.

کەشناسی هەروەها باسی لەوە کردووە کە "بۆ سبەى بەیانى ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت، لە کاتەکانى بەرەبەیان کاریگەرییەکەى درێژ دەبێتەوە بۆ سەر شاری سلێمانى و هەڵەبجە و ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانى ڕاپەرین."

هاوکات باسی لەوەش کردووە کە "بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان دەبارێت و پلەکانى گەرما لەم سنوورە (4-6) پلە نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرمى ئەمڕۆ."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "بۆ هەولێر و دهۆک پێشبینى دەکرێ ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو بێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمەباران."

کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە "ئەم شەپۆڵە پێشبینى دەکرێ تاوەکو ئێوارەى ڕۆژی شەممە بەردەوام بێت، بەتایبت لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه