Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : به‌ فه‌رمی بانگهێشتی ئیتاڵیا كرا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : به‌ فه‌رمی بانگهێشتی ئیتاڵیا كرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : به‌ فه‌رمی بانگهێشتی ئیتاڵیا كرا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا كۆبووه‌ و له‌لایه‌ن جۆرجیا مێلۆنی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتاڵیایه‌وه‌ به‌ فه‌رمی بانگهێشتی ئیتاڵیا كرا.

ئەمڕۆ هەینی (23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبەری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێورەسمێکی تایبەتدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە جۆرجیا مێلۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کرد.

پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرا.

سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەولێر نیشاندا و ئاماژەی بە دۆستایەتیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرد و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و بەتایبەتی رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی کریستیانەکان بەرز نرخاند. خواستی وڵاتەکەشی بۆ هاریکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا هەروەها بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئەوەی سەردانی ئیتاڵیا بکات.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئیتاڵیای کرد کە رۆڵێکی گرنگی لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستاندا هەیە، بە تایبەتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، گوتیشی سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، ئاماژەیەکی گرنگە بۆ بەهێزی دۆستایەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا.

چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنیگدان بە کەرتی کشتوکاڵی و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی بەتایبەتی بازاڕەکانی ئەوڕوپا بەڕووی بەرووبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەرەنگاربوونەوەی مەترسی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەش و هەوا لە سەر ژیانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

باشان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، جەختی لەوە کردەوە کە ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و کارو چالاکییەکانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەشی لە هەولێر بەرفراوانتر دەکات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دووپاتیکردەوە کە هاتنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا،  دڵگەرمی و پشتیوانییەکی بەهێزە بۆ خەڵکی کوردستان و هيوای خواست، پەیوەندی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا پەرەبسەنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه