Kurdistan Press - لەلایەن سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ، بڕی پێنج ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەك لە شارۆكەی عەنكاوە تەرخان كرا لەلایەن سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ، بڕی پێنج ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەك لە شارۆكەی عەنكاوە تەرخان كرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەلایەن سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ، بڕی پێنج ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەك لە شارۆكەی عەنكاوە تەرخان كرا

لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕی پێنج ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەك لە شارۆكەی عەنكاوە تەرخان كرا.
ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی كانوونی یەكەم، وەزارەتی شارەوانی بڵاوی كردووەتەوە، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی دا بە تەرخانكردنی زیاتر لە پێنج ملیار دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی قیرتاوكردن، دروستكردنی شۆستە و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە شارۆكەی عەنكاوە لە پارێزگای هەولێر.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی گوژمەكە ڕای گەیاند، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێنج ملیار و 500 ملیۆن دینار بەشێوەی نەختینە، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامەكان، دروستكردنی شۆستە، گەیاندنی ئاو و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە كەرتی 128ی عەنكاوە.
لەبارەی كاریگەرییەكانی ئەو گوژمەیە لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژەكانی عەنكاوە گوتی، ئەو گوژمەیە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی عەنكاوە، لەڕووی خزمەتگوزارییەوە شارۆكەكە هەنگاوێكی تر دەچێتە پێشەوە و ئاستی خزمەتگوزارییەكان تێیدا بەرز دەبێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه